فۆرمی تاییبەت بە رێکخراوە کوردستانییەکان

19967 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2013-04-19

بۆ دابەزاندنى فۆرمى تایبەت بە رێکخراوە کوردستانییەکان تکایە کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە

ئاگاداری دەربارەی وەرگرتنی مامەڵەی تۆماركردنی رێكخراوی ناحكومی
لەپێناو بەڕێوەچوونی پرۆسەی تۆماركردن بەشێوەیەكی رێكخراوتر، فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان، ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەكاتەوە كە دەیانەوێت ڕێكخراو دابمەزرێنن، پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكرێت:
1. پێویستە بەر لەسەردانكردنی نوێنەری رێگەپێدراوی رێكخراوەكە، لەڕێگەی پەیوەندیكردن بەم ژمارەی مۆبایلەوە (07501447978) وادەیەكی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تۆماری فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكانەوە بۆ دیاری بكرێت... بۆ ئەم مەبەستە رۆژانە كاتژمێر 9:00 تا كاتژمێر 12:00 هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بەو ژمارە مۆبایلەوە بكەن، تەنها لە رێگەی ئەم ژمارەیەوە دەتواندرێت وادە بۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییكان دیاری بكرێت.
2 بۆ ئەو هاوڵاتیانەی دۆسیەیان بەمەبەستی دامەزراندنی رێكخراو پێشكەشی بەڕێەبەرایەتی تۆماری فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان كردووە، بەڵام دۆسیەكانیان پێویستی بەچاكسازی هەیە، بەهەمان شێوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تۆمار لەڕێگەی ئەو ژمارە مۆبایلەی ئامژەی پێكراوە، وادەیان بۆ دیاری بكرێت.
3. پێویستە ئەو هاوڵاتیانەی كە دەیانەوێت رێكخراو دابمەزرێنن، بەوردی دۆسیەكانیان ئامادە بكەن، بەرەچاوكردنی ئەو رێنمایی و زانیاریانە لە ماڵپەڕی فەرمی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكاندا هاتووە، چونكە بەڕێوەبەرایەتی تۆمار هیچ دۆسەیەك بەكەموكوڕیەوە وەرناگرێت، لەكاتی رەتكردنەوەی دۆسیەیەك كەكەموكوڕی هەبێت، پێویستە سەر لەنوێ‌ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تۆمارەوە وادەی بۆ دیاری بكرێت.

پێداویستیەکانی تۆمارکردنی ڕێکخراوی کوردستانی تازە:
١. فۆڕمی ژمارە (١) لە ماڵپەڕی فەرمانگە ڕابکێشرێت
٢. پەیرەوی ناوخۆی رێکخراو کە لەگەڵ یاسای ژمارە (١) ی ساڵی ٢٠١١ کۆک بێت.
٣. ئەبێ نوێنەری ڕێگەپێدراو لە دەستەی دامەزرێنەران بێت .
٤. تکایە لە ووردی و دروستی زانیاریەکانی سەر فۆرم و تەواوکردنی گشت ڕێنماییەکان دڵنیابە ئینجا پێشکەشی بە بە شی یەک پەنجەرە بکە.
٥. دەتوانرێت یاسای ژمارە (١) لە ماڵپەڕی فەرمانگە ڕابکێشرێت.
٦ بە مەبەستی ئاسانکاری ئەتوانرێت نموونەی پەیڕەوی ناوخۆ لەسەر ماڵپەڕەکە ببینرێت کە لەسەر بنەمای ئەم یاسایە داڕێژراوە.
٧. سەبارەت بە ناوی رێکخراو, ئەبێ ناوی رێکخراو لەسەر فۆرم و لەناو پەیرەوی ناوخۆ ھاوشێوە بێت .
٨. بۆ دانیشتوانى هەرێمی کوردستان کۆپیەک لە ناسنامەی باری شارستانی و کارتی زانیاری ( رەنگا و رەنگ ) ی دەستەی دامەزرێنەر ، ئەگەر بیانی بوو کۆپی پاسپۆرت ، بۆ ئەوکەسانەش کەخەڵکی باشوور و ناوەراستى عێراقن کۆپیەک لە کارتی نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی ( یەک ساڵ)
تێبینی : هەموو بەڵکەنامەکانى دەستەی دامەزرێنەر دەبێت لەسەر یەک رووی یەک A4 بێــت
٩. بۆ وەرگێرانی ناوی رێکخراو بۆ زمانی عەرەبی و کوردی؛ ئەگەر ناوەکە سیفەت بوو ئەوا وەردەگێردرێت
بەڵام ئەگەر ناوەکە ناوی تایبەت بوو ئەوا ئەبێ وەکو خۆی بە عەرەبی و ئینگلیزی بنووسرێت و تەنھا پاشکۆی رستەکە وەردەگێردرێت.بۆ نموونە:
(رێکخراوی پەرەپێدانی کۆمەڵگە)
(منظمە تنمیە المجتمع )
(Community Development Organization)
- نموونەی ناوی تایبەت کە ئەبێ وەک خۆی بنووسرێت:
( رێکخراوی چرا بۆ رۆشنبیری)
(منظمە چرا للصقافە)
(Chra Organization for Culture)





چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff