ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوه‌ عێراقیيه‌كان

6044 جار بینراوە| لەرێکەوتى : 2013-04-19

بۆ دابەزاندنى فۆرمی ئاکادارکردنەوە رێکخراوی عێراقی تکایە کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە

ئاگاداری دەربارەی وەرگرتنی مامەڵەی تۆماركردنی رێكخراوی ناحكومی
لەپێناو بەڕێوەچوونی پرۆسەی تۆماركردن بەشێوەیەكی رێكخراوتر، فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان، ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەكاتەوە كە دەیانەوێت ڕێكخراو دابمەزرێنن، پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكرێت:
1. پێویستە بەر لەسەردانكردنی نوێنەری رێگەپێدراوی رێكخراوەكە، لەڕێگەی پەیوەندیكردن بەم ژمارەی مۆبایلەوە (07501447978) وادەیەكی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تۆماری فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكانەوە بۆ دیاری بكرێت... بۆ ئەم مەبەستە رۆژانە كاتژمێر 9:00 تا كاتژمێر 12:00 هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بەو ژمارە مۆبایلەوە بكەن، تەنها لە رێگەی ئەم ژمارەیەوە دەتواندرێت وادە بۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییكان دیاری بكرێت.
2 بۆ ئەو هاوڵاتیانەی دۆسیەیان بەمەبەستی دامەزراندنی رێكخراو پێشكەشی بەڕێەبەرایەتی تۆماری فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان كردووە، بەڵام دۆسیەكانیان پێویستی بەچاكسازی هەیە، بەهەمان شێوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تۆمار لەڕێگەی ئەو ژمارە مۆبایلەی ئامژەی پێكراوە، وادەیان بۆ دیاری بكرێت.
3. پێویستە ئەو هاوڵاتیانەی كە دەیانەوێت رێكخراو دابمەزرێنن، بەوردی دۆسیەكانیان ئامادە بكەن، بەرەچاوكردنی ئەو رێنمایی و زانیاریانە لە ماڵپەڕی فەرمی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكاندا هاتووە، چونكە بەڕێوەبەرایەتی تۆمار هیچ دۆسەیەك بەكەموكوڕیەوە وەرناگرێت، لەكاتی رەتكردنەوەی دۆسیەیەك كەكەموكوڕی هەبێت، پێویستە سەر لەنوێ‌ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تۆمارەوە وادەی بۆ دیاری بكرێت.

پێداویستیەکانی تۆمار کردنی ڕێکخراوی عیراقی :
١. فۆرمی ژمارە (٢)
٢. پەیڕەوی ناوخۆ بە کوردی و زمانی عەرەبی و دەبێت بە مۆری ڕێکخراو مێدق بکرێت.
٣. پلانی کاری رێکخراو (پرۆژە داھاتووەکان) لە ھەرێم بە کوردی و زمانی عەرەبی و مصدق بکرێ.
٤. کۆپی ملەوەنی بڕوانامەی تۆماری عیراقی و دەبێت بە مۆری ڕێکخراو مصدق بکرێت.
٥. کتاب تەخویل بۆ نوێنەری ڕێگەپێدراو لەلایەن ڕێکخراوەکە

مسلتزمات تسجيل المنظمات العراقية :

1. سحب استمارة رقم (2)
2. نسخة عربية و نسخة كردية من النظام الداخلى و يجب ان تكون مصدقة بختم المنظمة.
3. خطة عمل (مشاريع المستقبلية) للمنظمة في الاقليم بنسختين العربية و الكردية و ان تكون مصدقة.
4. نسخة ملونة من شهادة تسجيل المنظمة و يجب ان تكون مصدقة بختم المنظمة.
كتاب تخويل للشخص المفوض من قبل المنظمة.

چاپ

پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff