سەرۆکى فەرمانگە بەشدارى دوو چالاکی کرد

avatar بەڕێز ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەشداریکرد لە دوو چالاکى ڕێکخراوەیى

ئەکرەم محەمەد: لەجیاتى ئەوەى بە پەنابەر بچینە دەرەوە دەبوایە ڕێکخراوەکانمان لە ئەوروپا لقیان بکردبوایەوە

avatar لە مەراسیمێکدا کە لەلایەن USAID و مێرسى کۆرپس ڕێکخرا بوو بۆ فراوانکردنى بەرنامەى هاوبەشیپێکردن لەڕێگەى کۆمەڵگەى مەدەنییەوە بەڕێز ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان وتارێکى پێشکەشکرد و تێیدا ڕەوشى کارى ڕێکخراوەیى لە کوردستان خستە ژێر ووردبینى و چەند داتایەکى ووردى لەبارەى کارى ڕێکخراوەیى و ئاییندەیان خستەڕوو.

جێگرى سەرۆکى پەرلەمان دەستخۆشى لە فەرمانگە دەکات بۆ ڕێکخستنەوەى ڕێکخراوەکان

avatar ڕۆژى سێشەممە ١/٩/٢٠١٥ بەڕێز ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگە سەردانى بەڕێز د. جعفر ئیبراهیم ئێمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد و بە گەرمى پێشوازی کرا.

هەولێر.. کۆنفرانسى "زانست و فێربون ئامانجمانە" لەلایەن دەزگاى KHF ئەنجامدرا

avatar دەزگاى خەنجەر بۆ گەشەپێدان ( KHF ) بە هەماهەنگى و هاوکارى لەگەڵ فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان و وەزارەتى پەرەوەردە کۆنفرانسێکى لەژێر ناونیشانى "زانست و فێربون ئامانجمانە" سازکرد.

ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان: سوپاسى فەرمانگە دەکەین بۆ ئاسانکاریکردن لە کارەکانمان

avatar لە کۆبونەوەیەکى تایبەتدا سەرۆکایەتى فەرمانگە لەگەڵ زیاتر لە ٢٠ ڕێکخراوى ئینتەرناشناڵ کۆبویەوە و لەلایەن فەرمانگەوە ڕێنماییەکانى چۆنیەتى کارکردن درایە ڕێکخراوەکان و بۆ داهاتووى کارە کارگێڕییەکانیان لەلایەن فەرمانگەوە ئاراستەکران.

کۆبونەوەیەکى بەفراوان لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان سازکرا

avatar بۆ ڕێکخستنەوەى کارەکانى ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانى هەرێمى کوردستان و گوێگرتن لە داواکاریەکانیان فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان و فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و وەزارەتى ناوخۆى هەرێم لەگەڵ ڕێکخراو نێودەوڵەتیەکانى ناو هەرێمى کوردستن کۆبونەوە.

فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان و فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە کۆبونەوە

avatar شاندێکى باڵاى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە سەرۆکایەتى سەرۆکى فەرمانگە سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى درەوەیان کرد و لەلایەن بەڕێز سەرۆکى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازیکران.

فەرمانگە پێشوازى لە شاندێکى ڕێکخراوەکانى سلێمانى کرد

avatar ژمارەیەک ڕێکخراوى سلێمانى سەردانى فەرمانگەیان کرد و ژمارەیەک پرسى پەیوەست بە کارى ڕێکخراوەکان لە شارەکەیان خرایە بەر باس.

بە ئامادەبوونى سەرۆکى فەرمانگە کۆنگرەى هەرێمایەتى بۆ پێشەنگیى کۆمەڵایەتى بەڕێوەچوو

avatar لە شارى سلێمانى و بە بەشدارى ژمارەیەکى زۆر لە نوێنەرانى ڕێکخراوەکان لە وڵاتانى لوبنان، میسر، تورکیا، ناوخۆى عێراق و کوردستان، کۆنگرەى هەرێمایەتى بۆ پێشەنگیى کۆمەڵایەتى کە لەلایەن ڕێکخراوى فریاکەوتنى نێودەوڵەتى ڕێکخرابوو، بە وتارى دەستپێکى ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەستى بە کارەکانى کرد.

دانیشتنێکى دۆستانە لەنێوان فەرمانگە و کونسوڵى گشتى فەڵەستین لە کوردستان بەڕێوەچوو

avatar بۆ پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا، ڕێزدار نەزمى حزوریى کونسوڵى گشتى دەوڵەتى فەڵەستین لە کوردستان سەردانى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکانى کرد و لەلایەن هەر یەک لە بەڕێزان سەرۆکى فەرمانگە پێشوازیکران.

جەژنتان پیرۆز بێت و جەژنى سەرکەوتنى پێشمەرگە و کوردستان بێت

avatar گەرمترین پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەکانمان و پێشمەرگە قارەمانەکانمان دەکەین، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.

کەرکوک.. بە سەرپەرشتى فەرمانگە رێکخراوى سیقە و دەزگاى داودى هاوکاریان بەسەر خانەوادەى پێشمەرگە شەهیدەکان دابەشکرد

avatar لە مەراسیمێکى شایستەدا هەردوو ڕێکخراوى سیقەى عێراقى و دەزگاى داودى کوردستانى لەژێرچاودێرى فەرمانگە لە شارى کەرکوک هەستن بە دابەشکردنى کۆمەک و هاوکارى بەسەر کەسوکارى پێشمەرگە شەهیدەکانى بەرەکانى جەنگ.

هەڵسەنگاندنێکى زانستیانە بۆ پاڵپشتى دارایى فەرمانگە پڕۆژەى رێکخراوەکان

avatar دواى ئەنجامدانى ڕوپێوێکى زانستیانە لەلایەن هەردوو رێکخراوى 3H و ICNL لە ڕاپۆرتى کۆتایى هەڵسەنگاندنى بۆ پرۆسەى پاڵپشتى دارایى فەرمانگە کردووە و تێیدا تیشک دەخاتە سەر لایەنە ئەرێنى و نەرێنییەکانى پرۆسەکە، دواتر لەلایەن چالاکوان هۆشیار مالۆ ڕاپۆرتەکان پێشکەشى فەرمانگە کران.

نوێنەرى 135 ڕێکخراو سەردانى فەرمانگەیان کرد

avatar نوێنەرى 135 ڕێکخراو و سەنتەر و کۆمەڵە سەردانى فەرمانگەیان کرد و لەلایەن سەرۆکى فەرمانگەوە پێشوازیکران و یاداشتێکیان ئاراستەى فەرمانگە کرد.

سەرۆکى فەرمانگە بەشداریکرد لە مەراسیمێکى تۆڕى ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

avatar تۆڕى ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دواى ئەنجامدانى خولێکى یاسایى بۆ ژمارەیەک چالاکوانى کۆمەڵگەى مەدەنى مەراسیمێکى ئاهەنگى دەرچوونى لە هۆڵى فەرمانگە سازکرد.

فەرمانگە پێشوازى لە شاندێکى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگە کرد

avatar شاندێکى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى بەڕێز عەبدولڕەحمان عەبدولڕەحیم وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى ژینگە و شاندێکى یاوەرى سەردانى فەرمانگەیان کرد و لەلایەن بەڕێزان ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگە و شوان مەحمود جێگرى سەرۆکى فەرمانگە پێشوازیان لە شاندەکە کرد.

دوو شاندى جیاوازى ئێزدییەکان سەردانى فەرمانگەیان کرد

avatar لە سەردانى یەکەمدا بەڕێز مەحما خەلیل ئەندامى پێشووى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لەسەر پشکى ئێزدییەکان، هاوشان لەگەڵ شاندێکى یاوەریدا سەردانى فەرمانگەیان کرد و لەلایەن بەڕێزان ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگە و ئارام سەعدى بەڕێوەبەرى زانیاریەکان پێشوازیکران.

شاندێکى باڵاى فەرمانگە بەشداریکرد لە کۆنفرانسى (با میدیا نەبێتە سەکۆى بانگەشەى داعش)

avatar لەژێر ناونیشانی (با میدیاكانمان نەبنە سەكۆی بانگەشە بۆ داعش) ڕێكخراوی مەشق بۆ گەشەپێدانی دیموكراسی و مێدیا، بە هاوكاریی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆنفڕانسی (ڕاگەیاندن و داعش) ئەنجام دەدات.

بەچاودێرى سەرۆکى فەرمانگە هاوکارى پێشمەرگەیەک کرا

avatar بە چاودێرى بەڕێز ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان، ڕێکخراوى سیقە هاوکارى پێشمەرگەیەکى بریندارى کرد و ئەرکى تێچووى نەشتەرگەرى پزیشکى گرتە ئەستۆ.

سلێمانى.. سەرۆکى فەرمانگە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى ئەنجامدا

avatar لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا بەڕێز ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان پلانى داهاتووى فەرمانگەى ڕاگەیاند و باسى لەو ستراتیژە کرد کە بۆ داهاتووى ڕێکخراوەکان و فەرمانگە دایانڕشتووە.

سەرۆکى فەرمانگە بەشداریکرد لە کۆنفرانسى هەڵسەنگاندنى ڕەشنوسى یاساى ڕێکلام

avatar بەڕێز ئەکرەم محەمەد سەرۆکى فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان لە شارى سلێمانى بەشداریکرد لە کۆنفرانسى هەڵسەنگاندنى ڕەشنوسى یاسى ڕێکلام و تێیدا وتەیەکى پێشکەشکرد و گرنگى یاساکەى خستەڕوو.

فەرمانگە پێویستى بە فەرمانبەرە بە گواستنەوەى ڕاژە

avatar بۆ باشتر بەڕێوەچوونى کارەکانى، فەرمانگە دەرگاى گواستنەوەى ڕاژە دەکاتەوە بۆ وەرگرتنى ئەو کەسانەى دەیانەوێت لە فەرمانگەیەکى ترى حکومەتى هەرێم ڕاژەى فەرمانبەریان بۆ فەرمانگەى رێکخراوەکان بگوازنەوە.

فەرمانگە پەڕاوى کارى لەگەڵ دەستەى دەستپاکیى واژۆکرد

avatar لە پرێس کۆنفرانسێکدا فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان (پەڕاوى کار)ـى لەگەڵ دەستەى گشتى دەستپاکیى هەرێم واژۆکرد، بە مەبەستنى گەیشتنى زیاتر لە شەفافیەت و لێکنزیکردنەوەى هەوڵە هاوبەشەکان و ئەنجامدانى کارى هاوبەش.

بەغدا.. هەردوو فەرمانگەى رێکخراوەکانى کوردستان و عێراق کۆبونەوە

avatar بە سەرپەرشتى بەرنامەى گەیشتن بە دادپەروەرى USIAD لە عێراق، بۆ رێککەوتن لەسەر بەرنامەى کارى هاوبەش، هەردوو فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکانى عێراق و کوردستان لە بەغدا کۆبونەوە.

بۆ ئەنجامدانى کارى هاوبەش فەرمانگە لەگەڵ Mercy Corps کۆبویەوە

avatar شاندێکى رێکخراوى مێرسى کۆرپس سەردانى فەرمانگەیان کرد و لەلایەن سەرۆک و جێگرى سەرۆکى فەرمانگەوە پێشوازیکران و دواتر تاوتوێى دانانى بەرنامەیەکى هاوبەش کرا بۆ کارکردنى پێکەوەیى و کردنەوەى خولى ڕاهێنان بۆ فەرمانبەرانى فەرمانگە.

< 1 2 3 4 ... 14 15 16 >
پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff