وۆرک شۆپی پلانی ستراتیژی پەیوەندیکردن لە ھەولێر بەڕێوەچوو

avatar ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە کە دەکاتە ٢٠ و ٢١ ی شوباتی ٢٠١٣ لە ھۆتێل شیراتۆنی ھەولێر وۆرک شۆپێکی دوو ڕۆژیی لە ژێر ناوی (پلانی ستراتیجی بۆ پەیوەندیکردن) بەڕێوەچوو.

فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومییەكان و UNDP بۆ كاری هاوبەش كۆبونەوە

avatar بەمەبەستی پێكەوە كاركردن و دانانی بەرنامەی هاوبەش، نوێنەری ڕێكخراوی UNDP سەردانی فەرمانگەی ڕێكخراوە نا حكومییەكانی كرد

شاندێکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان سەردانی فەرمانگە دەکەن

avatar شاندێکی باڵای وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و فەرمانگەی ھەماھەنگیی و بەدواداچوونی سەر بەئەنجومەنی وەزیران بۆ گەیاندنی پیرۆزبایی سەردانی فەرمانگەیان کرد.

بۆ ئامادەکردنی درافتی کۆتایی پاکێجی پڕۆژەکان فەرمانگە و (ICNL) کۆبونەوە

avatar لەکۆبوونەوەیەکی ھاوبەشی نێوان فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ڕێکخراوی (ICNL) ئەنجامی کۆبوونەوە لەگەڵ رێکخراوی پارێزگاکان تاوتوێکرا.

فیدراسیۆنی رێکخراوە ناحکومییەکان بۆ گەیاندین پەیامی پیرۆزبای سەردانى فەرمانگەیان کرد

avatar فیدراسیۆنی رێکخراوە ناحکومییەکان، لەسەردانێکدا بۆ فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان پەیامی پیرۆزبایی فیدراسیۆنەکەیان بەفەرمانگە گەیاند

راوێژکاران لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ گەیاندنی پیرۆزبایی سەردانی فەرمانگە دەکات

avatar بۆ گەیاندنی پیرۆزبایی بە بۆنەی دەستبەکار بوونی فەرمانگەی ڕێکخراوە نا حکومییەکان راوێژکاران لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانیان کرد ولەلایەن سەرۆکی فەرمانگەکە پێشوازیان لێکرا و سوپاسی راوێژکاران کرا

پڕۆژەی (میساقی شەراکەت و گەشەسەندن لە نێوان دەسەڵاتە گشتیەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان )لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو

avatar بە ئامادەبوونی جێگر و بەڕێوەبەری بەدواداچوون و پڕۆژەکانی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان، ڕۆژی ١٤/٢/٢٠١٣ پڕۆژەی (میساقی شەراکەت و گەشەسەندن لە نێوان دەسەڵاتە گشتیەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان )لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، ئەم چالاکییە لەلایەن رێکخراوی مەسەلە بەھاوکاری ڕێکخراوی (یونۆثس ) ئەنجامدرا،

فەرمانگەی ڕێکخراوە نا حکومییەکان تاوتوێی پلانی پێدانی پڕۆژە دەکات

avatar بەمەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ پێدانی پرۆژە بە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بەشی پرۆژەکان و بەشی زانیاریەکانی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان کۆبونەوەیەکی تایبەتیان سازکرد

پڕۆژەی ڕاوێژکارى بەردەوام سەبارەت بە پاکێجی پڕۆژەکان لە سلێمانى بەڕێوەچوو

avatar فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەھاوکاری ڕێکخراوی ICNL لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە شاری سلێمانی کۆبووەوە

دەزگای میوزیک و کەلەپوری کوردی بۆ گەیاندنی پیرۆزبایی سەردانی فەرمانگە دەکات

avatar بۆ گەیاندنی پیرۆزبایی بە بۆنەی دەستبەکار بوونی فەرمانگەی ڕێکخراوە نا حکومییەکان، دەزگای میوزیک و کەلەپوری کوردی سەردانی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانیان کرد و لەلایەن سەرۆکی فەرمانگەکە پێشوازیان لێکرا و سوپاسی دەزگای ناوبراوی کرد

یەکێتی خاوەن کارگەکانی کوردستان، بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی فەرمانگ کرد

avatar سەرۆک و ئەندامانی دامەزرێنەری یەکێتی خاوەن کارگەکانی کوردستان، سەردانی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانیان کردووە، لەلایەن سەرۆکی فەرمانگەوە پێشوازیان لێکرا،

پڕۆژەی ڕاوێژکاری بەردەوام بەھاوکاری (ICNL) بەردەوامە

avatar پڕۆژەی ڕاوێژکاری بەردەوام بەھاوکاری (ICNL) درێژەی ھەیە و بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیکدا لە سلێمانی لە گەڵ ڕێکخراوەکان بەردەوامیی بە پڕۆژەکە بدات.

فیدراسیۆنی رێکخراوە ژینگەییەکان سەردانی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانیان دەکەن

avatar بەمەبەستی پیرۆزباییکردن لە دامەزراندن و دەستبەکاربوونی فەرمانگەی ڕێکخراوە نا حکومییەکان، فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی بواری ژینگە، سەردانی فەرمانگەکەیان کرد و لەلایەن فازڵ عومەر سەرۆکی فەرمانگە پێشوازیان لێکرا،

ڕاوێژکاری یاسایی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی فەرمانگەکە دەکات

avatar ڕێزدار (خالید سدیق) ڕاوێژکاری یاسایی لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وزیران، بەھاوڕێیەتی شاندێکی باڵا لە کە پێکھاتبوون لە بەڕێزان بڵند مەم و زریان ڕەئوف بەڕێوەبەران لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران،
سەردانی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانیان کردوو، لەلایەن ڕێزدار فازڵ عومەر سەرۆکی فەرمانگە و بەڕێوەبەرانی فەرمانگە پێشوازیان لێکرا.

فەرمانگە بەھاوکاری رێکخراو (ICNL) پڕۆژەی راوێژکاری بەردەوام، پرۆسەی پێدانی پڕۆژە و رێنماییەکانی دەست پێکرد

avatar بەبەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە رێکخراوە ناحکومییەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر، لە ئۆفیسی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پڕۆژەی راوێژکاری بەردەوام، وەک پڕۆژەیەکی ھاوبەش لەنێوان فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان و رێکخراوی (ئای سی ئێن ئێل) یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجامدا،

سەردانی شاندی مەکتەبی پەیوەندییەکانی حیزبی سۆشیالست بۆ فەرمانگە بەمەبەستی پیرۆزبایی

avatar شاندێک کە پێکھابوون لە بەڕێزان ( عادل مەلا ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییە نیشتمانیەکان، و بەڕێزان فاروق ئەحمەد و محەمەد مەولود جێگری بەرپرسی مەکتەب و بەڕێز نوری مستەفا ئەندامی مەکتەب)،

جێگری سەرۆکی حکومەت، پێشوازی لە سەرۆک و جێگر و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان کرد

avatar دوا بەدوای بەفەرمی راگەیاندنی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان، لەلایەن بەڕێز (عیماد ئەحمەد) جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرۆک و جێگر و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەی ناحکومییەکان کردوو، لە دیدارێکدا بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەت بەگرنگیەوە باسی لە رۆڵی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کردوو

هەڵبژاردنی نوێنەر لە بوارى شەفایتەت

avatar ئاگادارى ئەو رێکخراوانە دەکەینەوە کەوا پرۆژەى شەفافیەتیان یاخود پرۆژەى شەفایەتیان ئەنجدام گەیاندووە ئامادەین لە فەرماگەکەمان لە ٤/٣/ ٢٠١٣

سیستمی یەک پەنجەرە وەردەگرێت

avatar بۆ کارئاسانى فەرمانگە هەر رێکحراوێک بۆ بەدواداچوونى کارەکان تەنها یەک کەس وەک نوێنەر دیارى بکەن

پرۆسەی تۆمارکردن

avatar ئاگاداری سەرجەم رێکخراوە ناو خۆی و عێراقی و بیانیەکان دەکەینەوە، کە رۆژی ٢٠١٣/٢/١ یەکەم رۆژی دەستکردنی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان دەبێت بە پرۆسەی تۆمارکردن

لە ھەنگاوێکی نوێدا هەولی پرۆسەی تۆمارکردنی ڕێکخراوەکان بۆ سیستەمی ئۆنلاین بگۆڕێت

avatar دوای ڕاگەیاندنی دەستبەکار بوونی فەرمانگەی ڕێکخراوە نا حکومییەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی فەرمیی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا و کردنەوەی دەرگای تۆمارکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە فەرمانگەکە تا بتوانن بەشێوەیەکی یاسایی لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن و لە ھەموو مافێکی یاسایی ڕێکخراوەکان بەشدار بن، لە ئێستادا و لە ھەنگاوێ.

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان بە فەرمی راگەیەندارا

avatar بەئامادەبوونی زۆرێک لەدەزگاکانی راگەیاندن، ٢٧ /١ / ٢٠١٣، کاتژمێر ١٠ی بەیانی، لەچوارچێوەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەستبەکاربوونی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان راگەیەندارا، لەم کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا سەرۆکى فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان، تیشکی خستەر فەرمانگە و پێکھاتە و ئەرک و بەرپرسیارییەتەکانی، ھەروەھا بەرنامەی کاری فەرمانگەی لەدوای دەستبەکاربوو.

کۆبوونەوەی راوێژکاری فەرمانگە لەگەڵ لێژنەی کاروباری کۆمەڵی مەدەنی

avatar بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ راگەیاندن و دەستبەکاربوونی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان، لەچوارچێوەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان پێشوازی لەھەندێک ئەندامانی لیژنەی کاروباری کۆمەڵی مەدەنی پەرلەمانی کوردستان

کۆبوونەوەی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان بۆ ئامادەکردنی فۆرمەکانی تۆمار

avatar دوای بەدوای ئەوەی بەھاوکاری رێکخراوی فۆرمەکانی ( تۆمار و خۆگونجاندن و ئاگادارکردنەوە و تۆڕی رێکخراوەکان و رێکخراوە بیانیەکان ) (ICNL )، لەچەند ۆرکشۆپێک دا لە سەر ئاستی ھەرسێ پارێزگای ( ھەولێر و سلێمانی و دھۆک) بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوە ناحکومییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا، فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و ئەو سەرنج و تێبینیانەی ک.

کۆبوونەوەکانی فەرمانگە بۆ ئامادەکردنی پاکێجی پرۆژەکان

avatar فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان بەمەبەستی دانانی پێوەر و رێو شوێنی گونجاو، بۆ چۆنیەتی ھاوکاری کردنی پڕۆژەی رێکخراوە ناحکومییەکان، چەند کۆبوونەیەکی بە بەشداری بەشە پەیوەندارەکانی فەرمانگە ئەنجامدا و بە نەتیجە پاکێجی پرۆژەکانی ئامادەکردووە

< 1 2 3 ... 14 15 16 >
پرێس کۆنفرانسەکان
چالاکیەکانی فەرمانگە بە ڤیدیۆ
فەرمانگە رێکخراوەکان لە فه يسبووك
ئه درێسى فەرمانگە بە نەخشە
krgngo

© 2012-2013 Krg NGO Design by: IT Staff